بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: دەیان زانای سەربازی و چەکەمەنیی ئیسرائیل کەوتوونەتە داوی هەڵمەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێستا نهێنیترین زانیارییەکانی ئەو ڕژیمە لە بندەستی ئێرانە.
گێل مسینگ، سەرۆکی ئەرکانی ئەمنی سایبێریی "چەک پۆیێنتی" ئیسرائیل لە لێدوانێک بۆ ئەو کەناڵە، ئاشکرای کرد: هێزێکی زۆری ئێرانی دزەی کردۆتە ناو چینێکی بەربڵاو لە گرووپە جۆراوجۆرە ئیسرائیلییەکان و زانیاریگەلێکی زۆریان بەر دەست کەوتووە، کەواتە دەبێ هوشیار بین و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو کەسەی لە تەنیشتمانە، ئێرانی بێت.
Your Comment